راچڵەکین - سەربەست نەجمەدين
پێگە تەکنەلۆجییەکان بڵاويانکردەوە، لە ئێستادا سناپچات سەرقاڵی تاقیکردنەوەی تایبەتمەندييەکی نوێیە.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە تایبەتمەندييەکە تایبەتە بە بەشی تۆمارکردنی ڤیدیۆکان، بەبێ ئەوەی پەنجەی لەسەر رابگری دەتوانی ڤیدیۆ تۆمار بکەیت.
واتە لە رابردوودا بەکارهێنەرانی بۆ تۆمارکردنی ڤیدیۆیەک دەبوو تا تەواودەبێت پەنجەيان لەسەر دوگمەی تۆمارکردن لانەبردايە، بەڵام بەزیادکردنی ئەو تایبەتمەنديي راستەوخۆ ڤیدیۆکە بە يەک پەنجە لێدان تۆمار دەبێت.
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""