
راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین
وەک ئاشکرايە ساڵی رابردوو، کۆمپانيای ئەپڵ ئایفۆن ئێکسی بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی نوێ خستە بازاڕەکانەوەو پێشوازییەکی گەرمی لێکرا.
يەکێک لەو تایبەتمەندييانەش ناسەرەوەی رووخسار (FACE ID) بوو، کە بەکارهێنەر دەیتوانی بۆ کردنەوەی مۆبایەکەی کارای بکات لەجێگەی وشەی نهێنی ياخود پەنجەمۆر.
بەشێوەيەکی فەرمی، کۆمپانيای سامسۆنگ بڕياری دا لە مۆبایلەکانی داهاتووی زنجیرەی جۆری ئێس ـدا، ئەو تایبەتمەندييە بەکاربهێنێتەوەو face id لە بەشی ئاسایش و پراستنی مۆبايلەکانیان کارابکات.
هەرچەندە دەوترێت ئەم تایبەتمەندييە هەندێک جار هەڵە دەکات و بەرووخساری کەسانی جیاواز دەکرێتەوە بەڵام سامۆسنگ دەیەوێت بەشێوەيەکی باشتر دايڕێژێتەوە.

"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""