راچڵەکین - سەربەست نەجمەدين

زۆرن ئەو بەرنامانەی بۆ ئایفۆن دروستکراون و لە بازاڕە ئەلیکترۆنییەکاندا بەردەستن تا بەکارهێنەر سوودیان لێوەربگرێت بەڵام هەندێکيان بە پارەن و هەندێکيشيان بەخۆڕایین.

لە ئێستادا بەرنامەيەکی تایبەت بە سیستمی ئای ئۆ ئێس واتە بۆ ئامێرەکانی ئایفۆن و ئایپاد لە ئاپ ستۆر لە نزیکەی پێنج دۆلارەوە بووەتە خۆڕایی.

ئەو بەرنامەیەش ناوی Easy Backup Pro ـەو تایبەتە بە هەڵگرتنی ناوەکانی بەشی پەیوەندی واتە (contact) و ناردنی بۆ گوگڵ درایڤ و درۆپ بۆکس.

واتە لەکاتی گۆڕینی مۆبايلەکەت يان هەڵگرتنی ناوەکان بۆ کاتی پێویستی دەتوانی سوود لەو بەرنامەيە وەربگریت و پاشەکەوتی بکەیت.

بۆ داگرتنی دەتوانن لە ئاپ ستۆر گەڕان بەدوای Easy Backup Pro و ئینستاڵی بکەن.
- - DOWNLOAD - -


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...