راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین
لە نوێترین هەواڵی تایبەت بە واتسئاپ، پێگە تەکنەلۆجییەکان بڵاويانکردەوە. تایبەتمەندیی سڕینەوەو رەشکردنەوەی نامەکان بۆ ئەو بەرنامە سەوزە زیادکراوە.
بەگوێرەی سەرچاوەکان، لەدوای ناردنی نامە لەلايەن بەکارهێنەرانەوە، ئەوا بە ئاسانی دەتوانرێت لەلايەن خاوەنی نامەکەوە بۆ هەردوولایان رەشیبکاتەوەو نەیهێڵێت.
بەڵام هێشتا یەک شتی ئەو تایبەتمەندييە روون نییە، ئەويش ئەوەیە دوای چەنێک لە ناردنی نامەکە بەکارهێنەر دەتوانێت بیسڕێتەوە، واتە دوای پێنج خولەک يان چەند چرکەیەک يان کاتژمێرک دوای ناردنی.
بەڵام دانانی ئەو تایبەتمەندييە گرنگە و بوونی پێویستییە وەک چۆن ڤایبەر ساڵێک زیاترە ئەو تایبەتمەندييەی زیادکردووە.
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


