راچڵەکین - سەربەست نەجمەدين
بەپێی بڵاوبوونەوەی چەند وێنەيەک بێت لە ئاژانسە جیهاننەکان، فەيسبوک بەشێکی گرنگ بۆ تۆڕەکەيان زیاد دەکات.
لەوبارەیەوە ئاژانسی جەزیرە بڵاويکردەوە، فەيسبوک تایبەتمەندی بڵاوکردنەوەی موزیک بەشێوەی دەنگ زیاد دەکات.
واتە هەموو بەکارهێنەرێک دەتوانێت میوزیک بڵاوبکاتەوە، کە بەشێوەیەکی خۆکارانە خۆی وێنەيەکی بۆ دادەنێت.
ئەمەش سوودێکی گرنگ بە بەکارهێنەرانی دەگەیەنێت و لەبری ئەوەی بکرێت بەڤیدی راستەوخۆ فەيسبوک قبوڵی دەکات.
لە ئێستادا لە ژێر تاقیکردنەوەدایە و وابڕيارە لە ماوەی داهاتوودا بۆ چەند ناوچەيەک و دواتر بۆ جیهان بەردەست بێت.
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


