راچڵەکین - سەربەست نەجمەدين

لە دوایین نوێکردنەوەی دا، کۆمپانيای گوگڵ چەند تایبەتمەندييەکی گرنگيان بۆ وێبگەڕەکەيان واتە گوگڵ کرۆم زيادکردووە کە سوودێکی گرنگی بۆ بەکارهێنەرانی هەيە.

يەکێک لەو تایبەتمەندييانەش بلۆک کردنی بەشێک لە ريکلامە بێزارکەرەکانە بەبێ هەبوونی هيچ بەرنامەيەک و خۆکارانە لە کرۆمدايە.

واتە کاتێک سەردانی ماڵپەرێک دەکەیت و کۆمەڵێک ريکلام بەخۆکارانە دێنە سەر شاشەکەت، ئەوا گوگڵ بەشێک لەو ریکلامانە بلۆک دەکات و رێگە نادات بکرێنەوە.

بەگوێرەی ژووری هەواڵی گوگڵ، ئەوان رێککەوتنيان لەگەڵ کۆمپانيای ئاد بلۆک كردووەو بە رێژەی لە %١٧ی ریکلامەکان لادەبات کە ٥٥ جۆری ريکلام دەگرێتەوەو زۆربەی ئەوانە کە بوونەتە بێزاربوونی بەکارهێنەرانی کرۆم.


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...