راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین
لە دوای تێپەڕبوونی قۆناغی ئەزموونی و کارابوونی لە چەند وڵاتێک، بەشێوەيەکی فەرمی کۆمپانيای فەيسبوک تایبەتمەندييە گرنگەکەيان زیادکرد.
فەيسبوک لە رێگەی ئاگادارکردنەوەيەکی تایبەتییەوە نامەیەکی ناردووە بۆ بەکارهێنەران تیادا باسی لە تایبەتمەندييە نوێيەکەيان کردووە کە ئەويش ناسینەوە رووخسارە.
ئەم تایبەتمەندييە تایبەتە بە ناسینەوەی رووخساری بەکارهێنەران و لەکاتی دانانی وێنە يان ڤیدیۆيەک، ئەگەر هاتوو ئەم تایبەتمەندييە کاراکرابێت لەلایەن بەکارهێنەرەکەوە، ئەوا راستەوخۆ رووخسارەکان دەناسێتەوەو بەشێوەيەکی خۆکاری کەسانی ناو وێنە يان ڤیدیۆکە تاگ دەکات.
ئەمەش بژاردەیە و بەدەست کەسەکە خۆیەتی دەتوانێت لە رێگەی سێتینگەوە ئەو تایبەتمەندييە ناکارابکات و نەهێڵی رووخساری لەسەر وێنە و ڤیدیۆکان بناسرێتەوە.
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""