لەدوای تێپەڕاندنی قۆناغی ئەزمونی و تاقیکردنەوەی لەسەر سەدان هەزار ئامێری زیرەک، فەيسبوک بەنیازە بەرنامە گرنگەکە بخاتە کۆگا ئەلیکترۆنيەکانەوە.

پێگە تەکنەلۆجییەکان بڵاويانکردەوە، پاش ئەوەی لە مانگی کانونی يەکەمی ساڵی رابردوو فەيسبوک مەسنجەر کیدزی خستە بواری جێبەجێکردنەوەو بۆ ویلایەتە يەکگرتووەکانی ئەمريکای کارا کرد لە ئێستادا بەنیازە بیخاتە پلەی ستۆرەوە.

بەرنامەی مەسنجەر کیدز تایبەتە بە منداڵان و بۆ تەمەنی سەرو ١٣ ساڵ دەبێت، کە دەتوانرێت بەبێ فەيسبوک بەکاربهێنرێت و منداڵەکە ببەستێتەوە بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی دیاریکراوەوە کە جیاوازە لە مەسنجەرە گشتییەکە.

ئامانج لە دروستکردنی ئەو بەرنامەيەش بۆ ئەوە بوو رێژەيەکی زۆری منداڵان ئەو بەرنامەيەيان بەکاردەهێنا و لەلايەن کەسوکاریشيانەوە سکاڵای ئەوەيان دەکرد کە منداڵەکانيان تووشی هەندێ دۆخی نەگونجاو دەبن هەربۆیە فەيسبوک ئەو بەرنامە تایبەتەی بۆ منداڵان کاراکرد.

راچڵەکین - سەربەست نەجمەدين


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...