ژمارەیەک لەبەکارھێنەرانی ئەپڵ ئاماژەیان بەرێگایەک کردووە بۆ خێراکردنی کارکردنی مۆبایلە کۆنەکانی ئەپڵ.
ئەمەش لەدوای تاقیکردنەوە و دابەزاندنی ڤێرژنی نوێی ئەپڵ iOS ١١.٣ لەسەر مۆبایلە کۆنەکانیان بەجۆرێک کەخێراتر بووە.
ئەمەش لەسەر مۆبایلی (ئایفۆن ٦ پلەس) تاقیکرایەوە کەیەکێکە لەو مۆبایلانەی کەبەھۆی گرفتی خاوی باترییەوە توشی گرفتی خاوبونەوەی مۆبایلەکە ببو، بەو جۆرە مۆبایلکە ١٣٠٦ خاڵی بەدەستھێنا لەتاقیکردنەوەی یەک ناوەکی ٢٢٤٧ خاڵ لەتاقیکردنەوەی فرە ناوەکیدا.
چەند رۆژێک بەر لەئێستا ئەپڵ تایبەتمەندیی دڵنیابوونەوەی لەباترییەکەی خستەبەردەست ئەمەش لەرێی چونە Setting پاشان Battery دواتر Check Battery، ئەگەر باترییەکە کەمتر بوو لە ٨٠% ئەوا مانای وایە مۆبایلەکە خاوبۆتەوە بەم جۆرە دەبێ بەکارھێنەر ئەم تایبەتمەندییە رابگرێت بەو جۆرە مۆبایلەکە ئاسایی و خێرا دەبێتەوە.


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...