راچڵەکین - سەربەست نەجمەدين
لە تۆڕە کۆمەڵايەتييەکانەوە رەخنەیەکی زۆر ئاڕاستەی فەيسبوک دەکرێت و لەدژیشی کەمپەين بەرانبەر بەرنامەيەکی ئەو کۆمپايا راگەياندرا.
لە ماوەی رابردوو فەيسبوک بەرنامەی مەسنجەر کیدزی بۆ منداڵانی خوار تەمەن ١٣ ساڵ کاراکرد کە چەند تایبەتمەندييەکی سنوردار لەخۆدەگرێت.
دوابەدوای ئەوەی قۆناغی ئەزموونی تێپەڕاند و خرایە کۆگا ئەلیکترۆنييەکانەوە رەخنەیەکی زۆر ئاڕاستەی فەيسبوک کرا.
زۆربەی رەخنەگران ئەو بەرنامە بە تەڵەی فەيسبوک لە بەرانبەر ئەو قۆناغەی منداڵان دەزانن و بەهەوڵێکی مەترسیداری دادەنێن.
هاوکات لە ئەمریکاوە کەمپەينێک بۆ ڕێگریکردن لە بەکارهێنانی منداڵان لە بواری بازرگانیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، جێگەی نیگەرانییە کە فەیسبوک لەڕێگەی بە بازاڕکردنی ئەپەکەوە دەیەوێت منداڵی زیاتر بۆ فەیسبوک ڕابکێشێت و وابەستەی خۆيانی بکات.
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


