بەرپرسانی پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ماسنجەری فەیسبووکی منداڵان - Facebook Messenger Kids) ئاشکرایان کرد، کە پڕۆگرامەکەیان لەسەر سیستەمی ئەندرۆید کارا کراوە.

ڕۆژی ھەینی 16/2/2018، میدیا تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە بەرپرسانی پڕۆگرامی ماسنجەری فەیسبووکی منداڵان، ئێستا لەسەر سیستەمی ئەندرۆید کارایە، کە پێشتر تەنیا لەسەر سیستەمی IOS کارا بوو.

لە کۆتاییەکانی ساڵی 2017، کۆمپانیای (فەیسبووک)ی ئەمریکی، پڕۆگرامی ماسنجەری فەیسبووکی منداڵانی بەرھەم ھێنا، کە تەنیا بۆ منداڵانە و دایکان و باوکان دەتوانن کۆنتڕۆڵی پڕۆگرامەکە بکەن.


دوای بەرھەمھێنانی ئەو پڕۆگرامە، بەشێک لە شارەزایانی بواری تەکنۆلۆژیا، بەھۆی بەرھەمھێنانی ماسنجەری فەیسبووکی منداڵان، ڕِەخنەیان لە کۆمپانیای فەیسبووک گرت و باس لەوە دەکەن، کە ئەو پڕۆگرامە سوود بە منداڵان ناگەیەنێت.
Basnwes


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...