به‌رپرسانى تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (سناپ چات)، جارێكى دیكه ڤێرژنێكى نوێى پڕۆگرامه‌كه‌یان بۆ سه‌رجه‌م به‌كارهێنه‌رانیان كارا كرد و دیزاینى پڕۆگرامه‌كه‌شیان گۆڕی.
ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا، به‌رپرسانى سناپ چات ڤێرژنێكى نوێى پڕۆگرامه‌كه‌یان به‌رده‌ست كرد و دیزاینى پڕۆگرامه‌كه‌یان به ته‌واوه‌تى گۆڕى، به‌م هۆیه‌شه‌وه له سه‌رانسه‌رى جیهاندا، چه‌ندین ڕه‌خنه ئاڕاسته‌ى به‌رپرسانى پڕۆگرامه‌كه كرا، ئێستاش بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى به‌كارهێنه‌رانى پڕۆگرامه‌كه، ڕۆژى یه‌كشه‌ممه 25/2/2018، به‌رپرسانى سناپ چات ڤێرژنێكى نوێی‌ى پڕۆگرامه‌كه‌یان كارا كرد و جارێكى دیكه دیزاینى پڕۆگرامه‌كه‌یان گۆڕى.
له‌و ڤێرژنه نوێیه‌دا، به‌شى چه‌پى پڕۆگرامى سناپ چات كراوه‌ته سێ به‌ش، كه له یه‌كێكیان ته‌نیا نامه‌كانه، یه‌كێكیان ستۆرییه‌كانى سناپ چاته، به‌شی سێیه‌میشان هه‌موویه‌تى، به‌شى ڕاستى پڕۆگرامه‌كه‌ش، شوێنى ئه‌و كه‌سانه‌یه، كه هه‌ژماره‌كه‌یان له سناپ چات‌دا قفڵى له‌سه‌ر نییه.
بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ى سناپ چات، پێویسته پڕۆگرامه‌كه له‌نێو مۆبایله‌كه‌تدا نوێ (Update) بكه‌یته‌وه، به‌م شێوه‌یه‌ش له گۆڕانكارییه‌كان سوودمه‌ند ده‌بیت.
سناپ چات لە ساڵی 2011دا له‌لایه‌ن چه‌ند قوتابییه‌كى زانكۆى (ستانفۆرد)ى ویلایه‌تى (كالیفۆرنیا)ى ئه‌مریكا، به‌رهه‌م هێنرا و كارا كرا، ئێستاش لە سەرانسەری جیھاندا بەکارھێنەرێکی زۆری ھەیە و زیاتر گەنجان بەکاری دەھێنن، هه‌روه‌ها ڕکابەری لەگەڵ تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک و ئینستاگرام) دەکات.
"" به یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""


