راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین
وەک ئاشکرايە لەماوەی رابردوو، بۆ هەڕيەکە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس، سناپچات شێوازەکەی گۆڕا و بە جۆرێکی ديکە بەردەستخرا.
ئەو گۆڕانکارييانەش وایکرد رێژەيەکی زۆری بەکارهێنەران رەخنە لە کۆمپانياکە بگرن و لە تۆڕە کۆمەڵایتیيەکانەوە ناڕەزایی خۆيان دەربڕی.
لە دوای چەند هەفتەیەک و بەفەرمی، ئیڤانی بەڕێوبەری کۆمپانيای سناپ لە رێگەی تویتەرەوە هەواڵێکی ناخۆشی دايە بەکارهێنەرانی.
بەگوێرەی تویتەکەی ئیڤان، سناپچات ناچێتەوە سەر شێوازە کۆنەکەی هەرچەندە دەشزانن بەکارهێنەران ناڕازيين، ئاماژەشی بەوەداوە لە داهاتوودا هەمووان لەسەر رادێن و وەک شێوازە کۆنەکە دەبێت لەلايان.
لە کۆتایشدا رایگەياندووە بەنیازن تایبەتمەندی نوێ و گرنگ زیادبکەن و بۆ ئەو مەبەستەش بە بەکارهێنەرانی وتووە چاوەڕوانی شتی نوێ و تازە بن کە بۆ سیستمەکانی ئەندرۆيد و ئای ئۆ ئێس بەردەست دەبێت.
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


