جارێکی دیکە پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ماسنجەری فەیسبووک)، لە چەندین شوێنی جیاوازی جیھان، لەکار کەوت.
کەمێک پێش ئێستا 5/12/2017، ماڵپەڕی (ئێکسپرێس)ی بەریتانی بڵاوی کردەوە، کە ماسنجەری فەیسبووک لە چەندین شوێنی جیاوازی جیھان، لەکار کەوتووە و نابێتەوە، چەند ڕۆژێک پێش ئێستاش جارێکی دیکە ئەو پڕۆگرامە لەکار کەوتبوو.
بەپێی زانیاریی تیمی تەکنۆلۆژیای (باسنیوز)یش، ئێستا پڕۆگرامی ماسنجەری فەیسبووک، لە چەند شوێنێکی ھەرێمی کوردستانیش، لەکار کەوتووە و نابێتەوە، ھەروەھا ناتوانرێت ھیچ شتێک بۆ ھاوڕێکانی نێو پڕۆگرامەکەت بنێریت.
تا ئێستا کۆمپانیای (فەیسبووک)ی ئەمریکی، کە خاوەنی ماسنجەری فەیسبووکە، لەبارەی لەکارکەوتنی پڕۆگرامەکەوە، ھیچ ڕاگەیاندراوێکی فەرمی بڵاو نەکردووەتەوە و ھۆکاری لەکارکەوتنیشی ئاشکرا نەکردووە.
پڕۆگرامی ماسنجەری فەیسبووک، لە ساڵی 2011دا کارا کرا، ئێستاش بەکارھێنەرێکی زۆری لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە، ھەروەھا بە یەکێک لە باشترین پڕۆگرامەکانی تۆڕی پەیوەندی دادەنرێت.
Basnwes
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


