هەموو ئەو ئامێرانەی پەیوەست دەکرێن لە ئینتەرنێت وەک " موبایل و کۆمپیوتەر و ڕاوتەر ..هتد " ناونیشانێکی ئەلیکترۆنی و ڕەقەمی و هاردوێری تاکانەیان هەیە کە هەرگیز لە ئامێرێکی تر دووبارە نابێتەوە بەپێی ستانداردی نێودەوڵەتی بۆ وەبەرهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان، بەم ناو نیشانە دەوتریت " Mac Address " ماکک ئەدرێس، بە مانایەکی تر ماکک ئەدرێس پێناسەو ناونیشانی تەواوی هەر ئامێکی ئەلیکترۆنی تایبەت بە تۆڕەکانی نێتۆرکە کە هەموان لەسەری کۆک و ڕێک بن.
بەشێکی زۆر لە پسپۆرانی سکیوریتی سودی لێ دەبینن بۆ ڕێگە پێدان یاخود ڕێگە لێگرتن لە ئامێرێک کە بیەوێت پەیوەست بێت بە ئامێرێکی ترەوە، بەم شێوەیە سود دەبینن لەم ماکک ئەدرێسە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی سکیوریتی تۆڕەکان. لەلایەکی ترەوە لایەنی یاسایی و ئاسایش دەتوانێت سود ببینێت لە ماکک ئەدرێس بۆ دۆزینەوە و جیاکردنەوەی کەسی تاوانباری ڕاستەقینە لە کەیس و حاڵەتە تاوانکاریەکانی تەکنۆلۆژیادا. ئەمە جگە لەوەی تەنیا لەڕێگەی ماکک ئەدرێسەوە دەتوانیت بگەیت بە هەموو زانیاری و کواڵتیەکی ئامێرە تەکنۆلۆژیەکان، بەشیوەیەک کە لەڕوی بزنسەوە دەتوانیت ئامێری کواڵتی بەرز و کۆپی کراو لێک جیا بکەیتەوە. 
وێنەیەک لە سترەکچەر و پێکهاتەی ئەلیکترۆنی هەر ماکک ئەدرێسێک:

كاروان ئایتی


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...