دنیای ته‌كنه‌لۆجیای مۆبایل به‌رده‌وام له به‌ره‌وپێش چووندایه و مۆبایلی جیاواز و جۆراوجۆر به‌رهه‌م هێنراون، بۆیه زانایانی بواری ته‌كنه‌لۆجیای مۆبایل به‌رنامه‌یه‌كیان دروست كرد كه تایبه‌تمه‌ندی هه‌موو جۆره مۆبایله‌كانی ترتان ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌م به‌رنامه‌یه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه زانیاری زۆری تێدا كۆ كراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر مۆبایله‌كانی تر به یه‌كێكه له باشترین به‌رنامه‌كان داده‌نرێت بۆ زانینی تایبه‌تمه‌ندیی مۆبایله زیره‌كه‌كانی تر، هه‌روه‌ها ئه‌م به‌رنامه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی دروست و ته‌واو زانیاریی له‌سه‌ر مۆبایله زیره‌كه‌كان ده‌داتێ.
چونكه ئه‌م به‌رنامه‌یه وا دروست كراوه كه زانیاری ببه‌خشێت له‌سه‌ر مۆبایله زیره‌كه‌كانی تر وه‌ك "سامسۆنگ و سۆنی و ئایفۆن و هواوی" چه‌ندان مۆبایلی تر، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م به‌رنامه‌یه ده‌توانێت نرخ و وێنه و تایبه‌تمه‌ندی ھه‌موو جۆره مۆبایله‌كه‌ت پێ بڵێت كه له سه‌رچاوه سه‌ره‌كییه‌كان ده‌توانی له ڕێی ئۆنڵاینه‌وه بیكڕی وه‌ك "Amazon" و چه‌ندان سه‌رچاوه‌ی تر.
به‌پێی ئه‌وه‌ی كه له ڤیدیۆكه‌دا ده‌ركه‌وتووه زانیارییه‌كانی ناو ئه‌و به‌رنامه‌یه به ئاستێكی زۆر به‌رز جێی باوه‌ڕن و دوورن له ھه‌ر زانیارییه‌كی ھه‌ڵه، ھه‌روه‌ھا ده‌توانی له به‌شی "Compare" تایبه‌تمه‌ندیی نێوان دوو مۆبایل به‌راورد به یه‌كتر بكه‌یت، به‌ڵام ئه‌م به‌رنامه‌یه ئێسته ته‌نیا بۆ سیسته‌می "Android" به‌رده‌سته.
Wisha.net
"" به یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""


