نوێترین تازه‌گه‌ری به‌رنامه‌ی فه‌یسبووك وای له به‌كارهێنه‌رانی كردووه، ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر بینینی كۆمێنت و پۆسته زۆره‌كانی هاوڕێ ئه‌كتیڤه‌كانیان هه‌بێت.
فه‌یسبووك پرۆگرامێكی به‌ناوبانگی جیهانییه، بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆ و نووسینی درێژ، ئه‌م به‌رنامه‌یه له‌و كاته‌وه‌ی له ژێر ده‌ستی "مارك زوكه‌ربێرگ" دامه‌زراوه، به‌رده‌وام تازه‌گه‌ری تێدا ده‌كرێت و كاری ڕۆژانه‌ی هاووڵاتییانی ئاسان ده‌كات، نوێترین ڤێرژنی ئه‌م جاره‌شی بریتییه له كۆتاهێنان به بینینی كۆمێنت و لایژی هاوڕێ ئه‌كتیڤه‌كانت.
كاتێك هاوڕێیه‌كت لایك له پۆستێك ده‌كات یان كۆمێنتی بۆ ده‌كات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر لای خۆی شێری بكات، له هۆمی تۆ پشانی ده‌دات و بێزارت ده‌كات، ئه‌مه‌ش ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆری بۆ كۆمپانیاكه گه‌ڕانده‌وه، به‌كارهێنه‌رانی داوایان كرد چیتر ئه‌م چالاكییانه‌ی هاوڕێكانیان هێنده پیشان نه‌درێت و هۆمه‌كانیان به شتی ئه‌وان پڕ نه‌بێته‌وه.
ئه‌مه‌ش وای كرد كۆمپانیاكه وا له به‌كارهێنه‌رانی بكات، له ڕێی چوونه ناو پرۆفایلی هاوڕێكه‌یانه‌وه بۆ ماوه‌ی 30 ڕۆژ نۆتیفیكه‌یشنی ئه‌و هاوڕێیه‌یان ڕابگرن، به شێوه‌یه‌ك ته‌نانه‌ت وا هه‌ست بكه‌ن ئه‌و كه‌سه‌یان له هاوڕێیه‌تی لا بردووه، به‌ڵام هێشتا هاوڕێشن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر ویستت وه‌ك كه‌سێكی ئاسایی خۆت ده‌ربخه‌یت و كۆمێنته‌كانت هاوڕێكانت بێزار نه‌كات، ده‌توانیت له شوێنی نووسینی كۆمێنت، كلیك له‌سه‌ر قوفڵه‌كه بكه‌یت و چیتر هاوڕێكانت بێزار نه‌كه‌یت.
"" به یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""


