سەرباری ئەوەی ساڵی 2017 ساڵێكی پڕ لە كارەساتی ئینتەرنێتی و هێرشی ئەلیكترۆنی بوو، بەتایبەتی رووداوی هێرشە ئەلیكترۆنیەكانی "بۆمب"ەكەی یاهوو و "بادرابیت" و "وەناكڕای"، كە بوونە هۆی وەستانی سەدان هەزار دەزگای ئەلیكترۆنی، هێشتا كەسانێكی زۆر پاسوۆردی بێهێز و ئاسان بەكاردێنن بۆ ئەكاونت و پرۆفایلەكانیان.
ماڵپەڕی splash dataی تایبەتمەند بە بابەتە ئەمنیەكانی ئینتەرنێت بڵاوی كردەوە كە ئەمساڵ پێنج ملیۆن ئەكاونت و پاسوۆرد لە جیهاندا شكێندراون و هاك كراون. هەروەها بۆ ئەمساڵ ئاسانترین و خراپترین پاسوۆرد لە جیهان بریتی بووە لە "123456"، هەروەها "password".
هەروەها لە هەرە پاسوۆردە خراپ و لاوازەكانی ئەمساڵدا ئەمانەش هەن:qwerty، admin ،login ، starwars.
ئاماژەشی داوە ئەم جۆرە پاسوۆردانە زۆر بە ئاسانی لەلایەن چەتەكانی ئینتەرنێتەوە شكێندراون.
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


