یەکێک لە کێشە بەردەوامەکان کە ڕووبەڕوی بەکار ھێنەرانی مۆبایلە ھۆشمەندەکان دەبێتەوە بە تایبەتی بەکارھێنەرانی سیستەمی ئەندرۆید و ئەو مۆبایلانەی کە بیرگەی مۆبایلەکانیان کەمە کێشەی داگرتنی پڕۆگرامهكانه، ئەمەش وا لە بەکار ھێنەران دەکات کە تەنیا چەند پڕؤگرامێكی دیاریکراو داگرن و کێشەی داگرتنی پڕؤگرامهكانیان بۆ درووست بێ.
لە بابەتەدا ڕێگایەکتان پێ ئاشنا دەکەین کە لە ڕێگایەوە دەتوانن کێشەی داگرتنی قڕۆگرامهكان چارەسەر بێت کە بە ھۆی پڕبوونی بیرگەی ناوەکی مۆبایلەکانیان درووست دەبێت.
لە سیستەمی ئەندرۆید لە کاتی داگرتنی پڕۆگرامهكان لە پلەی ستۆری ئاگادارکردنەوەیەکت نیشان دەدا کە تێیدا ئاماژە بە پڕبوونی بیرگەی ناوەکی مۆبایلەکەمان دەکات وەک
و ئەو وێنەیەی خوارەوە
بۆ چارەسەر کردنی ئەو کێشەیە ئەو ھەنگاوانەی خوارەوە ئەنجام بدە
١- سەرەتا دە چینە بەشی ڕێکخستنی مۆبایل Settings
٢- دواتر بەشی پڕۆگرامهكان Apps
٣- باشان بەرنامەی Google Play Store دەکەینەوە
٤- پاشان کلیک لەسەر بەشی Clear Data
٥- دواتر کلیک لەسەر بەشی Clear Cache دەکەین
٦- دواتر دەبینین لە کاتی داگرتنی پڕؤگرامهكان لە پلەی ستۆری کێشەکەمان چارەسەر دەبێت و پڕۆگرامهكه بە سەرکەوتووی دادەگرین.
Kurdzone
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


