خزمەتگوزاریی (Virtual Reality) کە لە جیھاندا بە (VR) ناسراوە، بۆ لاپەڕەی سەرەکیی تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، زیاد دەکرێت.
دوێنێ دووشەممە 20/11/2017، میدیا تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە ئێستا بەرپرسانی کۆمپانیای (فەیسبووک)ی ئەمریکی، کار لەسەر ئەوە دەکەن، بۆ ئەوەی لە داھاتوویەکی نزیکدا، خزمەتگوزاریی (VR) بۆ لاپەڕەی سەرەکیی تۆڕەکەیان زیاد بکەن، بۆ ئەوەی بەکارھێنەرانیان بتوانن فەیسبووک بە چاویلکەی (VR) بەکار بھێنن.
(Virtual Reality) ئەو سیستەمەیە، کا چاویلکەیەکی تایبەت بەخۆی ھەیە، یەکەمجار زیاتر بۆ یارییە ئەلیکترۆنییەکان بەکار دەھات، ئێستا بەکارھێنەری زۆر بووە و خەڵک بۆ سەیرکردنی فیلمە سینەماییەکانیش، چاویلکەی (VR) بەکار دەھێنن، کاتێک بەو چاویلکەیەش سەیری ھەر شتێک بکەیت، وا دەزانی لە نزیکتەوەیە و بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش، دیمەنەکانت بۆ دەگوازێتەوە.
فەیسبووک لە ساڵی 2004دا کارا کرا، ئێستاش لە سەرانسەری جیھاندا بەکارھێنەرێکی زۆری ھەیە، ھەروەھا بە یەکەمین تۆڕی کۆمەڵایەتی دادەنرێت، بەرپرسانی کۆمپانیای فەیسبووکیش، بەردەوام خزمەتگوزاریی بەسوود، بۆ تۆڕەکەیان زیاد دەکەن.
Basnews
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


