له ماوه‌ی ڕابردوودا له ئینته‌رنێتدا چه‌ند به‌كارهێنانێكی سه‌یری لاستیكی شت سڕینه‌وه بڵاووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئایا به‌كارهێنانی لاستیكت بیستووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌یه‌كی باوی مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان؟!
زۆرێك له به‌كارهێنه‌رانی مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان كێشه‌ی ته‌ڵخی وێنه‌یان هه‌یه و كاتێك ته‌ماشای كامێراكه‌ی ده‌كه‌ن په‌ڵه‌ی پیسی یاخود چه‌وری پێوه‌یه، بۆیه به په‌نجه هه‌ڵده‌ده‌ن لێیبكه‌نه‌وه، له‌و كاته‌دا نه‌ك كاره‌كه باشده‌كه‌ن، به‌ڵكو خراپتری ده‌كه‌ن و وێنه‌كانی ته‌ڵختر ده‌كه‌ن.
ئایا هه‌رگیز بیرت له‌وه‌كردووه‌ته‌وه به لاستیكی سڕینه‌وه، كامێرای مۆبایله‌كه‌ت پاكبكه‌یته‌وه؟
لاستیك ده‌توانێت به‌شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌ركه‌وتووانه كامێرای پێشه‌وه و پشته‌وه پاكبكاته‌وه و په‌ڵه‌ی چه‌وری و پیسی لێبكاته‌وه، به‌وه‌ش له ئه‌نجامدا وێنه‌كانی جوانتر ده‌ربچن، ئه‌م فێله سودی زۆری بۆ خانمان هه‌یه چه‌نكه به‌هۆی مه‌كیاژه‌وه زۆركات كامێراكانی مۆبایله‌كانیان چه‌ورده‌بن و وێنه‌كانیان ناشرین ده‌بن.
Dwarozh
"" به یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""


