پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ماسنجەری فەیسبووک)، لە ھەرێمی کوردستان و چەندین شوێنی جیاوازی جیھاندا لەکار کەوت.
کەمێک پێش ئێستا 30/11/2017، ماڵپەڕی (ئێکسپرێس)ی بەریتانی بڵاوی کردەوە، کە ماسنجەری فەیسبووک لە چەندین شوێنی جیاوازی جیھان، لەکار کەوتووە و نامەکان پیشانی بەکارھێنەرانی ئەو پڕۆگرامە نادات.
ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە لە بەیانییەوە ماسنجەری فەیسبووک خاو ببووەوە و جار جار لەکار دەکەوت و دووبارە کاری دەکردەوە، بەڵام ئێستا بە تەواوەتی لەکار کەوتووە و نامەکانی نێو پڕۆگرامەکە، نابنەوە.
بەپێی زانیاریی تیمی تەکنۆلۆژیای (باسنیوز)، لە چەند شوێنێکی ھەرێمی کوردستانیش، پڕۆگرامی ماسنجەری فەیسبووک لەکار کەوتووە و نامەکانی نێوی نابنەوە، ھەروەھا ناتوانرێت ھیچ شتێک بۆ ھاوڕێکانی نێو پڕۆگرامەکەت بنێریت.
تا ئێستا کۆمپانیای (فەیسبووک)ی ئەمریکی، لەبارەی لەکارکەوتنی پڕۆگرامی ماسنجەری فەیسبووک، ھیچ ڕاگەیاندراوێکی فەرمی بڵاو نەکردووەتەوە و ھۆکاری لەکارکەوتنی ئاشکرا نەکردووە.
لە ماوەکانی ڕابردووشدا، چەند جارێک ماسنجەری فەیسبووک بە ھۆکاری نادیار لەکار دەکەوت و دوای ماوەیەکی کەم، لەلایەن کۆمپانیای فەیسبووکەوە چاک دەکرایەوە.
پڕۆگرامی ماسنجەری فەیسبووک، لە ساڵی 2011دا کارا کرا، ئێستاش بەکارھێنەرێکی زۆری لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە، کۆمپانیای فەیسبووکیش خاوەنیەتی، ھەروەھا بە یەکێک لە باشترین پڕۆگرامەکانی تۆڕی پەیوەندی دادەنرێت.
Basnwes
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


