زۆربەمان تووشی كێشەی دزینی مۆبایل دەبین و ڕاستەوخۆ پێمان دەوترێتەوە دەستی لێ بشۆ !
لەم سەردەمەدا بە هۆی گەشەكردنی تەكنەلۆژیاوە كە بە شێوازێك پێش كەوتووە دەتوانیت بە لێهاتوویی و بە زیرەكی چیت دەوێ ئەنجامی بدەیت. وەكوو لای هەمووان ئاشكرایە كۆمپانیای ئەپڵ بۆ مۆبایلەكانی ئایفۆن خزمەتگوزاری Find My Iphone  ی زیاد كردووە و دەتوانن سوودی لێ ببینن لەكاتی دزرانی مۆبایلەكەت یاخود وون بوونیدا، بەلام چۆن بتوانین سوود لەم خزمەتگوزارییە وەر بگرین Find My Iphone  بۆمان ئەنجام دەدات؟

Find-My-iPhone-logo-name


هەنگاوی یەكەم تۆ پێویستە Find My Iphone  بخەیتە كار بۆ ئەوەی هەركات مۆبایلەكەت دزرا بتوانی سوودمەند بیت لەم خزمەتگوزارییە بەم شێوە Find My Iphone   بخەرە كار.

find my iphone techeye 6

دوای ئەوەی چووینە بەشی سەرەوە كلیك لەسەر iCloud دەكەین بەم شێوە

find my iphone techeye 5

پاشان Find My Iphone  بكەرەوە بیكە بە ON

find my iphone techeye 3

وەكوو ئەوەی من  پێویستە Send Last Locationچالاك بیت تاوەكوو هەموو خولەكێك شوێنەكەت گۆڕانكاری بەسەر داهات شوێنەكەت دیاری بكات

لێرەدا پێویستە بزانین كە چۆن سوود لەو خزمەتگوزارییە وەر بگرین؟
دەچینە سەر بەرنامەی Find My Iphone لە نێو مۆبایلەكەماندا
پاشات ئیمێڵ و پاسۆردی Apple ID نێو ئەو مۆبایلە داخڵ بكە كە وونت كردووە یاخود دزراوە
لێرەدا كۆمەڵێك تایبەتمەندی دێنە بەردەستت دەتوانی سوودی لێ ببینیت لەوانەش

Play Sound
saund
تایبەت مەندی ئەم دوگمەیە بۆ ئەو كەسانەیە كە مۆبایلەكەی لە ماڵەوە وون كردووە یاخود لێی دزراوە بەڵام هێشتا نزیكە لە مۆبایلەكەوە لە ڕێگەی بەكار خستنی ئەم تایبەت مەندییە ڕاستەوخۆ مۆبایلەكە دەست بە زەنگ لێدان دەكات.

Lost Mode
lost mode
ئەمەیان دەتوانیت وا لە مۆبایلەكەت بكەیت بچێتە باری ڕاگرتنەوە و هەر لەو ڕێگەیەوە دەتوانیت پەیامێك بە جێ بهێڵێیت بۆ ئەوەی پەیوەندیت پێوە بكرێت.

یەكێكی تر لە تایبەتمەندییەكانی Erase Iphone ە
erase iphone
ئەم تایبەتمەندییەیان لە كاتێكدا بەكار دێت هیچ ئومێدێك نەمێنێت بۆ گەڕاندنەوەی مۆبایلەكەت، بەمەش دەتوانیت سەرجەم فایل و زانیارییەكانت ڕەش بكەیتەوە و نەی هێڵیتەوە تاكوو هیچ كەسێك سوودمەند نەبێت لە مۆبایلەكەت بەڵام وەكوو تێبینی من ئەو بەشەم تاقی نەكردۆتەوە تاوەكوو بۆتان ڕوون بكەمەوە.
Techeye


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...