نهێنی ئه‌م پارچه پلاستیكه چییه كه له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی كێبڵی شه‌حنی لاپتۆپدا بوونی هه‌یه و سوودی چییه و بۆ به‌سه‌ری شه‌حنه‌كه‌وه كراوه.
زۆرێك له ئێمه كێبڵی شه‌حنكردنه‌وه‌مان بینیوه كه له به‌شی سه‌ره‌وه‌یدا پارچه‌یه‌ك پلاستیك بوونی هه‌یه، له ڕاستیدا سه‌رمان له‌م پارچه‌یه سوڕ ماوه و ناشزانین سوود و نهێنی ئه‌م پارچه‌یه چییه؟
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان تیشكی كارۆمۆگناتیسی ده‌رده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی دروستبوونی ته‌شویش و له‌ناوچوونی ئه‌و ئامێرانه‌ی تر كه له نزیك ئه‌م كێبڵه‌وه‌ن، بۆیه ئه‌م پارچه‌یه لێره‌دا جێگیر كراوه تا پارێزگاری بكات له هه‌موو ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ناو ئامێره‌كاندا هه‌ن و نزیكی ئه‌م كێبڵه‌ن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، ئه‌م پارچه پلاستیكییه كه له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی شاحینه‌كاندا بوونی هه‌یه، رێگری ده‌كات له كارۆهه‌وایی كه هه‌ندێك تیشكی سه‌رووی بنه‌وشه‌یی ده‌رده‌كات و ده‌بێته هۆی تێكچوونی روونی هه‌ندێك له ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان كه زۆر هه‌ستیارن.
پارچه پلاستیكییه‌كه له دوو به‌شی كاربۆن پێك دێت كه ئه‌م تیشكانه هه‌ڵده‌مژن، دوو پارچه‌كه ده‌وری به‌شی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م پارچه پلاستیكییه‌ی داوه.
له‌به‌رئه‌وه پێویسته هیچ كێبڵێك نه‌كڕیت كه ئه‌م پارچه پلاستیكییه‌ی پێوه نه‌بێت، هه‌روه‌ها پێویستیشه ره‌چاوی شێوازی باش شه‌حنكردنه‌وه‌ی پاتری لاپتۆپه‌كانمان بكه‌ین تا پاترییه‌كانیان ته‌مه‌نیان درێژ بێت و زوو تێك نه‌چێت.
Wisha
"" به یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""


