بەرپرسانی تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بەشێکی نوێیان بۆ تۆڕەکەیان لەسەر مۆبایلی زیرەکدا، زیاد کرد.

میدیا تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان بڵاویان کردەوە، ئێوارەی دوێنێ دووشەممە 14/8/2017، بەرپرسانی فەیسبووک، بەشێکی نوێیان بە ناوی (Trending News) بۆ تۆڕەکەیان زیاد کرد.

لەو بەشەدا، بەکارھێنەرانی فەیسبووک دەتوانن ئەو ھەواڵ و بڵاوکراوانە ببینن، کە لە سەرانسەری جیھاندا، ھەروەھا لە وڵاتەکەی خۆیشیاندا، بینەرێکی زۆر و لایک و کۆمێنتی زۆری بۆ ھاتووە، ھاوکات ھەواڵ و بڵاوکراوەی ئەو پەیجانەش دەبینن، کە لایکیان نەکردووە.

ئەو بەشە نوێیەی فەیسبووک، لەسەر ھەردوو سیستەمی ئەندرۆید و IOS بەردەستە، بەڵام تا ئێستا بۆ بەکارھێنەرانی دیسکتۆپ زیاد نەکراوە.

ئێستا فەیسبووک لە سەرانسەری جیھاندا بەکارھێنەرێکی زۆری ھەیە، ھەروەھا بە یەکەمین تۆڕی کۆمەڵایەتی دادەنرێت، بەرپرسانی کۆمپانیای فەیسبووکیش، بەردەوام خزمەتگوزاریی بەسوود، بۆ تۆڕەکەیان زیاد دەکەن.





"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...