کۆمپانیای لینۆڤۆی چینی لەمیانی داھێنانە تەکنەلۆژیەکانیدا لەشاری سان فرانسیسکۆی ئەمریکاـ تابلێتی نوێی فۆلیۆی ئاشکراکرد کەنمونەی تابلێتێکە کەشاشەیەکی ھەیە دەچەمێنرێتەوە و دەبێتە ھێندەی مۆبایلێک.
بیرۆکەکە ئەوەیە کەزامنی کاری ھەردوو ئامێرەکە بکات و بەئاسانی لەگیرفاندا جێی بێتەوە.
ئامێرەکە شاشەیەکی ٧.٨ ئینجی ھەیە و کاتێ دەبێتە مۆبایل ٥.٥ ئینجە و بەسستمی ئەندرۆید نۆجا ٧ و پرۆسێسەری سناپدراگۆن ٨٠٠ی کۆمپانیای کوالکۆم کاردەکات.



"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...