کۆمپانیای سامسۆنگ رایگەیاندوە کەمۆدیۆمێکی نوێی ٤G LTE ی پەرەپێداوە کەدەتوانێ ئینتەرنێت بەخێرایی ١.٢ گێگابایت لەچرکە دابین بکات.
لەوبارەیەوە سامسۆنگ ئاشکرایکردوە کەمۆدیۆمە نوێیەکە بۆ ئەو ئامێرانە بەسوودە کەپشتیوانی شەپۆلەکانی CA دەکات کەئەمەش گواستنەوەی داتاکان و ئەدای تۆڕەکە باشتر دەکات لەرێی زیادبونی توانای کۆکردنەوەە بۆ ئاستێکی فراوان.
سامسۆنگ ئاشکرایکردوە کەزنجیرەی پرۆسێسەرەکانی ئەکسینۆس ٩ لەتوانایدابوە بەخێرایی ١ گێگابایت بۆ چرکە داتا دابەزێنێت.
سامسۆنگ ئاماژەی بەوە کردوە کەزیادبونی بەرێژەی ٢٠% وادەکات بە١٠ چرکە بەتەکنیکی HD ڤیدیۆ بکەیتەوە وو پەیوەندیی ڤیدیۆیی بکەیت بەبێ دابڕان.
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""



