
کاتێ بەکارھێنەرانی فەیسبوک بەنێو تۆڕەکەدا دەگەرێن بۆ زانینی بابەتە پۆستکراوەکان ھەندێ جار توشی سەرسامی دەبن لەو گرتە ڤیدیۆییانەی کەدەستیشیان پێدا نەناوەو کاردەکات.
لەوبارەیەوە وێب سایتی (ماشابل) شێوازێکی ئاسانی بۆ رزگاربون لەکردنەوەی ئۆتۆماتیکی گرتە ڤیدیۆییەکان ئاشکراکرد کەتەنیا بەچەند ھەنگاوێک بەدی دێت.
ئەگەر بەکارھێنەرەکە لەکۆمپیوتەرەکەیەوە فەیسبوکی کردبۆوە دەکرێ بچێتە
Setting لەبەشی لای راستی پەیجەکە پاشان لەلیستێک Video ھەڵبژێرێت و ئەوکات دۆخەکە لە Auto Play Videos بگۆڕی بۆ Off .
ئەگەر لەمۆبایلی ئایفۆنەوە لەخەتیت دەبێ فشار بخەیتە سەر دووگمەیەک لەشێوەی ٣ ھێڵ لەبەشی خوارەوە و لای راستی شاشەکە بەو جۆرە لیستێکی درێژ دەردەچێت ئەوکات کلیکی Setting بکە و بچۆرە Account seting ئینجا بۆ وێنە و ڤیدیۆ پاشان بیگۆرە بۆ Never Autoplay Videos کلیک بکە.
دەکرێ بەھەمان شێوە لەمۆبایلی ئەندرۆیدەوە کاربکەیت.

"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""
