![](https://i.postimg.cc/6qcQxN1m/photo_2018-09-18_16-53-37.jpg)
به پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی چه‌ند پسپۆڕی بواری ته‌كنه‌لۆجی، هه‌ندێك به‌رنامه‌ی تایبه‌ت به نامه‌ناردن، هۆكاری سیخوڕیكردنن به‌سه‌ر به‌كارهێنه‌رانییه‌وه و ده‌بێ هۆشدار بن تێیدا.
به‌شی توێژینه‌وه له كۆمپانیای "Look Out" كه تایبه‌ته به پاراستنی سه‌لامه‌تیی ته‌كنه‌لۆجی، ئاشكرای ده‌كه‌ن له ناو ئه‌و ئه‌پانه‌ی تایبه‌تن به ناردنی نامه، 104 دانه‌یان كه زیاتر له سێ ملیۆن جار داونلۆد كراون، به‌شی چاودێری تێدایه كه به‌سه‌ر به‌كارهێنانیه‌وه ده‌كرێ.
یه‌كێك له مه‌ترسیدارترین ئه‌و به‌رنامانه‌ی كه له ناو خه‌ڵك زۆر باوه، بریتییه له "سۆنیك سپای" كه ئاسانكاری زۆری بۆ به‌كارهێنه‌ر تێدایه، به‌ڵام لایه‌نێكی خراپیشی هه‌یه ئه‌وه‌یش ئه‌وه‌یه، كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌په‌كه چاودێری به‌كارهێنه‌ر ده‌كات.
كۆمپانیاكه ئاماژه‌ی به‌وه داوه، ئه‌وه‌ی هه‌ستاوه به داهێنانی ئه‌و ئه‌په، كه‌سێكی خاوه‌ن ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقییه و ژماره‌یه‌ك ئه‌پی تایبه‌ت به نامه‌ناردن دروست كردووه و له ئه‌پ ستۆری ئه‌ندرید دایناون و به ئاسانی به‌كارهێنه‌ر پێیان ده‌گات.
هه‌ر كاتێك به‌كارهێنه‌ر ده‌یه‌وێ داتایه‌ك بنێرێ، كۆپییه‌كی ده‌چێت بۆلای دامه‌زرێنه‌ری ئه‌و ئه‌په، به‌ڵام ئه‌و كۆمپانیایه نازانێت هۆكاری ئه‌و سیخوڕیكردنه چییه كه ئه‌و عێراقییه پێی هه‌ڵده‌ستێ.
ئه‌و توێژه‌رانه داوایان له گووگڵ كردووه، باشتر پارێزگاری له ئه‌پ ستۆرهكهی بكات، چونكه پڕی بووه له پڕۆگرام و ئه‌پی ساخته.
![](https://2.bp.blogspot.com/-PR3QX80gtfE/WQEUmv7uXJI/AAAAAAAAH4Y/dsiFlVlDsUcssfq45sxDctlsjkj4uWZugCLcB/s1600/Zanyare.org.gif)
"" به یه‌ك ووشهش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته دهربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""