بەرپرسانی تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام)، تایبەتمەندییەکی نوێ و ھاوشێوەی تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بۆ تۆڕەکە زیاد دەکەن.

میدیا تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە لە داھاتوویەکی نزیکدا، بەرپرسانی ئینستاگرام، تایبەتمەندیی وەڵامدانەوەی کۆمێنت بە شێوەی تایبەت (Reply) بۆ تۆڕەکەیان زیاد دەکەن، بەو تایبەتمەندییەش بەکارھێنەرانی ئیسنتاگرام دەتوانن وەڵامی یەک بە یەکی کۆمێنتەکان، لە شوێنی خۆیدا بدەنەوە.

ماوەیەکی زۆرە تایبەتمەندیی (Reply) بۆ فەیسبووک زیاد کراوە، ئێستاش کە کۆمپانیای (فەیسبووک)ی ئەمریکی، خاوەنی ئینستاگرامە، ئەو تایبەتمەندییە بۆ ئینستاگرامیش زیاد دەکات.

ئینستاگرام لە ساڵی 2010دا کارا کرا، ئێستا بەکارھێنەرێکی زۆری لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە، ھەروەھا ڕکابەری لەگەڵ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دیکەدا دەکات.


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...