شاره‌زایانی ته‌كنه‌لۆژیا و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، لە بارەی مەترسیەکی گەورەوە، هۆشداری دەدرێتە سەرجەم ئەو کەسانەی بەرنامە ماسنجەری فەیسبووک بەکاردەهێنن.
به‌پێی هه‌واڵێك كه سایتی (News5)ی ئەمریکی بڵاویكردووه‌ته‌وه، بەکارهێنه‌رانی ماسنجه‌ری فه‌یسبووك له چه‌ند ڕۆژی ڕابردووه‌وه له لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی هاکكه‌ره‌وه نامه‌یه‌كیان به ناونیشانی " you are a winner..!! " بۆ نێردراوه و لەنێو نامەکەدا باس لەوە کراوە "پارەیەکی زۆرت بردووەتەوە" یاخود "براوه‌ی خه‌ڵاتێكیت"
سایته‌كه ده‌ڵێت، ئه‌و نامه‌یه و هاوشێوه‌یه‌كانی كه زۆر بڵاوبوونه‌ته‌وه، ساخته‌ن، تەنیا بۆ ھاککردنی ھەژماری فەیسبووک ده‌نێردرێن، له‌و ڕێگه‌یه‌وه وێنە، ڤیدیۆ و زانیارییە تایبەتییەکانت ده‌دزرێن.
بۆیه ئامۆژگاری به‌كارهێنه‌ران كراوه ئه‌گه‌ر نامه‌ی له‌و جۆره‌یان پێگه‌یشت ڕاسته‌وخۆ بیسڕنه‌وه و نه‌یكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له مه‌ترسی هاكردن به‌دوربن.
"" به یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""