زۆربەمان لەکاتی ون بونی مۆبایلەکانمان یان دزرانی توشی ترس و دڵەڕاوکییەکی زۆر دەبین و ئەو زانیاری و داتایانەی تێیدایە لەوانەیە توشی کێشەی گەورە و مەترسیدارمان بکات . لێرەدا ڕێگایەکی ئاسان تایبەت بە مۆبایلەکانی ئەندرۆید و ئایفۆنەکان نیشاندەدەین لەلایەن کۆمپانیاکان بۆ دۆزینەوەی مۆبایلەکان دانراوە و سودێکی زۆری لە ژیانی ڕۆژانەمان دەبێت . هەمو کەسێک ئەگەری هەیە مۆبایلەکەی لێ ون ببێت یان لێی بدزرێت.

ئەگەر وایفای مۆبایلەکە یان لەڕێگەی سیمکارتەوە بە ئینتەرنێتەوە بەسترابێت ئەوا دەتوانین لەهەر شوێنێک بێت لەسەر نەخشە دیاری بکەین یان ئەو شتانەی تێیدایە بیسڕینەوە یان وایلێبکەین دەنگ دەربکات و ژمارەیەک لەسەر شاشەکە نیشانبدات .

ئەگەر مۆبایلی ئەندرۆیدمان لێدزرا یان ون بوو چی بکەین :

ئەوەی پێویستە تەنها ئەم لینکە دەکەینەوە و دەچین ئەو گۆگڵ ئەکاونتەی لەسەر مۆبایلەکە دانراوە داخڵ دەکەین و دەتوانین شوێنی مۆبایلەکە دیاری بکەین و وایلێبکەین ماوەی ٥ خولەک زەنگ لێبدات یان هەومو داتاکانی ناوی بسڕێتەوە یان ژمارەیەک لەسەر شاشەکەی نیشانبدات .



ئەگەر ئایفۆنەکان یان ئامێرێکی کۆمپانیای ئەپڵمان لێدزرا چی بکەین :

لینکی دەکەینەوە و دەتوانین شوێنی مۆبایلەکە دیاری بکەین و ئەو زانیاریانەی تێیدایە بیسڕینەوە و ڕێگە لە گۆڕینی ئەکاونتەکە و چەندین شتی دیکەش بگرین . باشتر وایە لەکاتی بەکارهێنانی ئەم تایبەت مەندیانە لەگەڵ کەسی شارەزا بکرێت بۆ ئەوەی هیچ هەڵەیەک ئەنجامنەدرێت و مۆبایلەکەمان لەدەست نەچێت، لە مۆبایلەکانی ئایفۆن " Turn on Lost Mode" چالاکدەکەین.

KarwanIt


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...