زۆر جار بەهٶی شکان یاخود ونبونی یەکێک لە کۆنترۆڵی ئامێرەکانی ناو ماڵەکەت توشی کێشە دەبیت بەو پێیەی لە ئێستادا بەشێکی زۆر لە ئامێرەکان لەڕێگەی کۆنترۆڵی تایبەت بەخۆیان لە دوورەوە کۆنترۆڵ دەکرێن لەهەمان ژوردا بێت یاخود لەناو ماڵەکە بە گشتی، بەرانبەر بەمەش سیستەمی موبایلە زیرەکەکان بەهۆی ئەپی پێشکەوتووە توانایەکی بەهێزیان پەیدا کردووە تاوەکو بتوانن تێکەڵ بە چارەسەرکردنی هەموو کێشەکانی ژیانی ڕۆژانە بن.

لەم بابەتەی ئەمڕۆدا ئەپێکی ناوازەم بۆ هەڵبژاردون بە ناوی " Mi Remote controller for TV/AC " کە دەتوانیت بەکاری بهێنیت بۆ کۆنترۆڵکردنی تەواوی ئامێرەکانی ناو ماڵەکەت لەڕێگەی موبایلەکەتەوە بۆ نمونە تەلەفزیۆن، فێنکەرەوە و سپلێت، دیڤی دی، ئامێری سەتەلایت ...هتد. ئەپەکە بێ بەرانبەرەو هەموان دەتونن لە کۆگای گووگڵەوە لە ڕێگەی ئەم لینکەوە داونلۆدی بکەن و دایبەزێنە ناو سیستەماکانیانەوە. 
karwanit


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...