![](https://i.postimg.cc/6qcQxN1m/photo_2018-09-18_16-53-37.jpg)
لەنێو ئەو ئەپڵیکەیشن و پرۆگرامە نوێیانەدا کەسستمی iOS ی پێشکەوتوو بۆ بەکارھێنەرانی مۆبایلی ئایفۆن و ئایپادی دابین کردوە باس لەئەپڵیکەیشنێک دەکەین کەدەرفەتی گوێگرتن لەرادیۆی ٢٠٠ وڵاتی جیھان بەردەست دەکات. گرنگی ئەم ئەپڵیکەیشنە لەوەدایە چیتر پێویست بەھێدفۆن نابێ و بەبێ ھێدفۆن دەتوانیت گوێ بگریت لە ٤٠ ھەزار وێستگەی رادیۆیی لەھەموو جیھاندا.
ئەپڵیکەیشنەکە ناوی Net Tuner ە و دەکرێ بەئاسانی بگەڕێیت بەنێو وێستگەکانی رادیۆ لەھەر کوێیەکی جیھاندا بەتایبەت وێستگە رادیۆییەکانی ھەرێمی کوردستانیشی لەخۆ گرتووە. ئەوەی گرنگە ئەپڵیکەیشنەکە بەئاسانی کاردەکات و ناکوژێتەوە ئەگەر تۆ سەرقاڵی بەکارھێنانی ئەپڵیکەیشنێکی تری مۆبایلەکە بیت. ئەوەی کەپێویستە تەنیا بچیتە App Store و ناوی ئەپڵیکەیشنەکە بنوسیت و دایبەزێنیت و بەئاسانی دەرفەت دەداتێ گوێ لەو رادیۆیە بگریت کەبەدوایدا دەگەرێیت.
یاخود کلیک بکە لەسەر ئەم لینکە بۆ دابەزاندنی ئەۆەک
لینکی ئەپێکی هاوشێوە بۆ بەکارهێنەرانی سیستەمی ئەندریۆد
![](https://2.bp.blogspot.com/-PR3QX80gtfE/WQEUmv7uXJI/AAAAAAAAH4Y/dsiFlVlDsUcssfq45sxDctlsjkj4uWZugCLcB/s1600/Zanyare.org.gif)
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""