کەمی و سنورداری قەبارەی میمۆری بۆ خەزنکردن و هەڵگرتنی داتا و فایل وینە و ڤیدیۆکان یەکێکە لەو کێشانەی بەکارهینەرانی موبایلە هۆشمەندەکان بەدەستیەوە دەناڵێنن، ئەمەش وای کردووە کە بەکارهێنەرانی ئامێرەکانی موبایل نەتوانن بەپێی خواست و ویستەکانی ڕۆژانەیان داتا و زانیاری جێگیر بکەن لە ناو زاکیرەی موبایلەکانیان، بۆ ئەم مەبەستەش چەندین خزمەتگوزاری کلاود هەیە بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە.
کلاودی MEGA نزیکەی ٥٠ گێگا بایت بێ بەرانبەر دەبەخشیت بە بەکارهێنەرانی موبایلە زیرەکەکان، وە سیستەمەکە باشترین میکانیزمی سکیوریتی پێشکەش بە بەکارهێنەرانی دەکات تاوەکو داتاو زانیاریەکانیان بە پارێزراوی بمینێتەوە و دور بێت لە هەر ئەگەرێکی نەخوازرا و نادروستی تەکنۆلۆژیا. میکانیزمی سکیوریتی ١٠٠% لەژیر دەستی بەکارهێنەرانی خزمەتگوزریەکەدایە چونکە داتا و زانیاریەکان لەلایەن بەکارهێنەرانەوە ئینکریپت دەکرێت و دەشاردرێتەوە و تێک دەدرێت، تاوەکو کەسەکانی بەرانبەر بە هیچ شێوەیەک نەتوانن دەستی بۆ درێژ بکەن و سودی لێ ببینن..
بۆ دابەزاندنی ئەپی کلاودەکە دەتوانیت کلیک بکەیت لەسەر ئەم لینکە ..
تێبینی: ئەگەر لینکی داونلۆدکردن ئەکتیڤ نەبوو ، تکایە پرۆگرامی VPN بەکار بهێنە بۆ گۆڕینی شوێنی جوگرافیت ، چونکە هەندێک لە پرۆگرامەکان ووڵاتی عیراق وەک شوێن قبوڵ ناکەن بۆ داونلۆدکردن و بەکارهێانان ..
كاروان ئایتی
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


