
فەیسبوک لە رێی کورتەمانەوە و بە بێ پێویستی ههبوونی پەیوەندی ئینتەرنێت یەکێکە لەو خزمەتگوزارییە بەسوودانەی زۆرێک
لە بەکارهێنەران لێی ئاگادارنین.
بۆ بەکارخستنی ئەم خزمەتگوزارییە، ئەم هەنگاوانە پەیڕەو بکە (لەسەر کۆمپیوتەر):
سەرەتا (Settings) بکەرەوە لەوێوە سەر (Mobile)
پاشان کلیک لە (Activate Text Messaging) بکە و لەوێدا ناوی ئەو کۆمپانیایە هەڵبژێرە کە لە خزمەتگوزارییە تەلەفۆنییەکانیاندا بەشداریت
لێرەدا ژمارەیەکت پێ دەدات، پیتی (F) بە کورتە نامە بنێرە بۆ ئەو ژمارەیە و کۆدێکت بۆ یەتەوە، ئەو کۆدە لە بۆشایی(Confirmation code) دا بنوسە و خزمەتگوزارییەکەت دەکەوێتە کار.
لەمەولا هەر تێکستێک بنێریت بۆ ئەو ژمارەیەی پیتتی (F)ەکەت بۆ نارد، راستەوخۆ لە فەیسبوک بە پۆست بڵاودەبێتەوە.
ف.ح

"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""
