کۆمپانیای فەیسبووک، لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ماسنجەری فەیسبووک)، لە داھاتوودا خێراتر و بەھێزتر دەبێت.
شەوی ڕابردوو 18/4/2017، کۆمپانیای فەیسبووکی ئەمەریکی، ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە، لە بەشێکی ڕاگەیاندراوەکەشدا ھێما بۆ ئەوە کراوە، کە لە داھاتوودا پڕۆگرامی ماسنجەری فەیسبووک، خێراتر دەبێت و بە ئینتەرنێتە بێھێزەکانیش کار دەکات، ھەروەھا ئاسایشی پڕۆگرامەکە، بەھێزتر دەبێت.
کۆمپانیای فەیسبووک لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەشی خستووەتە ڕوو، کە جگە لە خێرابوون و بەھێزبوونی پڕۆگرامەکە، لە داھاتوودا چەندین تایبەتمەندیی نوێ بۆ ماسنجەری فەیسبووک زیاد دەکرێن.
پڕۆگرامی ماسنجەری فەیسبووک، بەکارھێنەرێکی زۆری لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە، ھەروەھا بە یەکێک لە باشترین پڕۆگرامەکانی تۆڕی پەیوەندی دادەنرێت.
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


