تیمێكی زانایانی وڵاتی به‌ریتانیا و چیك، هه‌ستاون به داهێنانی لێزه‌رێكی نوێ كه به گوته‌ی خۆیان، 10 هێنده‌ی هه‌ر لێزه‌رێكی تری دنیا به‌هێزه.
زانایان له‌و بڕوایه‌دان داهێنانی ئه‌و لێزه‌ره كه بڕی 44 ملیۆن یۆرۆی تێ چووه، سوودی گرنگی ده‌بێت و وه‌ك شۆڕشێك هه‌ژمار ده‌كرێت له بواری ئه‌ندازه‌ی فڕۆكه‌وانی، وزه و پیشه‌سازیی ئۆتۆمبێل.
لێزه‌كه ناوی "Super Laser"ه و كێشی بریتییه له 20 تۆن، ده‌توانێت نزیكه‌ی هه‌زار وات وزه به‌رهه‌م بهێنێت، له‌وباره‌یه‌شه‌وه جۆن كۆلبێر به‌ڕێوه‌به‌ری "Central Laser Facility" رای گه‌یاندووه كه ئه‌و لێزه‌ره توانیویه‌تی ژماره‌ی پێوانه‌یی بشكێنێت.
جێی ئاماژه‌یه، زانایانی وڵاتی چیك له ساڵی 2011ه‌وه پلانی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه لێزه‌رێكی هێنده به‌هێز دروست بكه‌ن، ژماره‌ی پێوانه‌یی بشكێنێت و ئێسته‌ش ئه‌و تیمه هاوبه‌شه، توانیویانه به سه‌ركه‌وتوویی لێزه‌ره‌كه‌یان له شاری پراگی پایته‌ختی چیك تاقی بكه‌نه‌وه كه پێ ده‌چێت ببێته هۆی به‌دیهێنانی پێشكه‌وتنی گه‌وره له بواری ته‌كنه‌لۆجیادا.
س.وشە
"" به یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""



