لە ماوەی ڕابردودا لەبەشی سیکیوریتی پێگەی کاروان ئایتی چەندین ڕێگە و بابەتمان باسکرد لەسەر شێوازی چاودێریکردن و دۆزینەوەی شوێنی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت لە ڕێگەی ئامێرە هۆشمەندەکانی موبایل و کۆمپیوتەرەوە، زۆرێک لە ڕێگەکان پێویستیان بە بەردەسبون و بونی هێڵی ئینتەرنێت دەبێت. لە بابەتەکەی ئەمڕۆدا هەوڵ دەدەین ڕێگەیەکی جیاوازتر ڕونبکەینەوە لەسەر دیاریکردنی شوێنی بەکارهێنەری موبایلە هۆشمەندەکان،

کە بە هیچ شێوەیەک پێویستت بە هێڵی ئینتەرنێت نابێت و تەنها بە ناردنی یەک SMS دەتوانیت شوێنی ڕاستەقینەی کەسی بەرانبەرت بدۆزیتەوە بەپێی نەخشەی جیهانی " تا ئەو ڕادەی بزانیت کە لە چ گەڕەکێک و چ ماڵێکدایە ..!!" 

بۆ ئەنجامدانی کردارەکە تەنیا پێویستت بە دوو بەرنامە و پرۆگرام دەبێت، بریتین لە GPS TRACKER کە دەتوانیت لە ڕێگەی ئەم لینکەوە دایبەزێنیت و GO lancher تەنیا بە کلیک کردن لەسەر ئەم لینکە دایبەزێنە ...

بۆ بینینی فێرکاریەکە دەتوانن پلەی ڤیدیۆکەی خوارەوە بکەن ....

تێبینی/ مەبەست لەم بابەتە تەنیا هۆشیاری خۆپاراستنە لە نادروستی تەکنۆلۆژیا، پێگەی کاروان ئایتی بەرپرس نیە لە هەڵە بەکارهێنانی هەر شێوەیەک لە نادروستی تەکنۆلۆژیا.
س / كاروان ئایتی


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...