دادوەرێكی دادگای ئەمەریكا كۆمپانیای گووگڵی پابەند كرد بە پشكنین و پێدانی هەموو داتای ئیمەیلەكانی "جیمەیل" كە لە دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكان، ئەم بڕیارەش دوای ئەوە دێ لە ماوەی پێشووشدا دادگای فیدراڵی ئەمەریكا بڕیارێكی هەمان شێوەی بەسەر كۆمپانیای مایكرۆسۆفت سەپاند.
گەورە دادوەری دادگای فیلادلفیا تۆماس ریوتر بڕیاری دا كە لە مەودوا هەموو نامەی ئەو ئیمەیلەكان كە لە دەرەوەی ئەمەریكا دروست كراون، پێویستە ڕێگە بدرێ لەلایەن ئەمەریكاوە بپشكنرێن و كارمەندانی پۆلیسی نووسینگەی فیدراڵی دەتوانن بە ئاسانی سەیریان بكەن و پێیدا بچنەوە.
كۆمپانیای گووگڵ لە بەرامبەر ئەو بڕیارەی دادگا ناڕەزایی دەربڕی و ئاشكرای كرد كە تانە لە بڕیارەكە دەدەن.
حەوت مانگ پێش ئێستە دادگای فیدراڵی لە نیویۆرك بڕیارێكی بەسەر كۆمپانیای مایكرۆسۆفت سەپاند بۆ ئەوەی تەواوی ئەو نامە ئەلیكترۆنییانەی لە ڕێی ئیمەیلەكانی یاهووەوە نێردراون و لە سێرڤەرەكانی مایكرۆسۆفت لە دبلنی پایتەختی ئێرلەندا ئەرشیڤ كراون، بخرێتە بەردەم ئەندامانی نووسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵی بەهۆی بوونی گومان لەوەی ئەو ئیمەیلانە پێوەندی بە بازرگانی مادەی هۆشبەرەوە هەیە.
س.وشە
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""



