كۆمپانیای ئه‌پڵ بڕیاری داوه نوێترین مۆبایله‌كانی له هیندستان به‌رهه‌م بهێنێت، به‌رپرسێكی هیندستانیش رای ده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاره به‌رهه‌مهێنانی ئایفۆن 8 به‌م زووانه ده‌ست پێ بكات.
ئه‌مڕۆ شه‌موو چواری شوبات/فێبرایه‌ر، ئاژانسی دویچه‌وێله‌ی ئه‌ڵمانی ئاشكرای ده‌كات، به‌پێچه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانییه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، كۆمپانیای ئه‌پڵ بڕیاری داوه مۆبایلی "ئایفۆن 8" له هیندستان به‌رهه‌م بهێنێت.
تره‌مپ به‌ر له‌وه‌ی به فه‌رمی ببێت به سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، داوای له به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای ئه‌پڵ كردبوو، به‌رهه‌مه‌كانی له‌ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا دروست بكات و له چاوپێكه‌وتنێكیشدا بۆ میدیاكان رای گه‌یاندبوو، تیم كوك، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای ئه‌پڵ، وڵاته‌كه‌ی خۆی خۆش ده‌وێت و دڵنیایی دابوو كه قسه‌كانی پێڕه‌و ده‌كات.
هه‌ر له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌نگۆی ئه‌وه له ئه‌مه‌ریكا بڵاو بووه‌وه كه ئایفۆن 8 له هیندستان به‌رهه‌م دێت، ئه‌مڕۆ وه‌زیری ته‌كنه‌لۆژیای زانیارییه‌كانی ویلایه‌تی كارناتاكای هیندستان له لێدوانێكدا به ئاژانسی هه‌واڵی بلۆمبه‌رگ ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه و رای گه‌یاندووه، به‌م زووانه به‌رهه‌مهێنانی ئایفۆن 8 له هیندستان ده‌ست پێ ده‌كات.
زیاتر روونی كردووه‌ته‌وه، هیندستان سه‌ره‌تای كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ، له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئه‌پڵ رێككه‌وتنێكی بازرگانی واژوو كردووه بۆ دروستكردنی مۆبایلی زیره‌ك له به‌نگلوری ناوه‌ندی ویلایه‌تی كارناتاكا و به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه، سه‌ره‌تای مانگی نیسانی داهاتوو ئه‌و كۆمپانیایه ده‌ست به‌كاره‌كانی ده‌كات.
س.وشە
"" به یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""



