ئاسایشی نه‌رویج ئاشكرای كرد، كه نۆ هه‌ژماری ئه‌لیكترۆنی وڵاتانی ئه‌سكه‌نده‌نافیان له‌لایه‌ن هاككه‌رزانه‌وه كراونه‌ته ئامانج و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، ئه‌و كارانه له‌لایه‌ن هه‌واڵگری ڕووسیاوه ئه‌نجام ده‌درێن، به‌ڵام له كۆی ئه‌و هێرشانه هیچ زانیارییه‌كی ورد و نهێنی ده‌ست هاككه‌رزه‌كان نه‌كه‌وتووه.
مارتن بیرنتسن گوته‌بێژ به‌ناوی ئاسایشی نه‌رویج ئاشكرای كرد، ئاژانسی ئاسایشی نه‌وریج توانیویه‌تی چه‌ندان هێرشی ئه‌لیكترۆنی ئاشكرا بكات، كه كراونه‌ته سه‌ر ده‌زگه ته‌ناهییه‌كانی پارتی كرێكارانی نه‌رویج و فه‌رمانگه سه‌ربازی و حكوومییه‌كانی ئه‌و وڵاته.
هه‌روه‌ها گوتی، هه‌ڵمه‌تی هاككردنه‌كان له‌لایه‌ن گرووپی "ئه‌ی بی تی 29" ئه‌نجام دراون، ئه‌و گرووپه ژماره‌یه‌ك هاككه‌رزی ڕووسیان و له‌و باوه‌ڕه‌داین پێوه‌ندییان به هه‌واڵگری ڕووسیاوه هه‌بێت.
پێشتر گرووپێكی تری هاككه‌رزانی ڕووسیا ئیمه‌یڵه‌كانی حزبی دیموكراتی ئه‌مه‌ریكایان هاك كرد و دواتر ناوه‌ڕۆكی ئیمه‌یڵه‌كان له پێگه‌ی ویكیلیكس بڵاو كرایه‌وه و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن دانا و به زیان بۆ هیلاری كلینتنی كاندیدی دیموكراته‌كان شكایه‌وه.
كۆنگرێس و ئه‌نجوومه‌نی پیران و كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا و سی ئای ئه‌ی، بوونی پێوه‌ندی نێوان ئه‌و زنجیره هاككردنانه و هه‌واڵگری ڕووسیا و خودی سه‌رۆكی ڕووسیا ڤلادیمێر پوتینیان یه‌كلا كرده‌وه.
ئه‌و گرووپه‌ی هێرشی ئه‌لیكترۆنیان كرده سه‌ر ئه‌مه‌ریكا، ناویان "كوزی بیر" بوو، جگه‌له هاككردنی ئیمه‌یڵی حزبی دیموكراتی ئه‌مه‌ریكا، تۆڕی كۆشكی سپی و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و ده‌سته‌ی سوپاسالار و وه‌زاره‌تی به‌رگرییان هاك كرد.
س.وشە
"" به یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""



