خەندان-
بیرۆکەیەکی نوێ بۆ گرتنی وێنەی سێڵفی داهێنراوە کە بەهۆیەوە بەکارهێەنەر دەتوانێت لە شوێن و گۆشەی زەحمەتدا لە روانگەیەکی بەرزەوە وێنە بگرێت.
Airselfie ناوی بیرۆکە نوێکەیە، ئامێرێکی فڕیوی بچوکە کە لە نێو کەڤەری تایبەتی خۆیدا جێگەی دەبێتەوە و بۆ سێڵفی گرتن دەردەهێنرێت.
ئەمێرەکە وزە لە باتری مۆبایلەکەوە وەردەگرێت و دەتوانێت چەند خولەکێک بفڕێت، کەمێرایەکی ٥ مێگا پێکسڵی لەسەرە، هەموو شتێکی لەڕێی مۆبایەکەوە کۆنترۆل دەکرێت.
بڕیارە لە مانگی ٥دا بکەوێتە بازاڕەکانەوە و نرخی ٢٤٠ دۆلار دەبێت.
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


