کۆمپانیای نۆکیای فینلەندی، مۆبایلێکی زیرەکی بە ناوی (نۆکیا 6) نمایش کردووە، ئێستاش کاتی خستنە بازاڕی ئەو مۆبایلە ئاشکرا بووە.
ڕۆژی یەکشەممە 8/1/2017، کۆمپانیای نۆکیا، مۆبایلێکی زیرەکی بە ناوی (نۆکیا 6) نمایش کرد، کە نرخی ئەم مۆبایلە، لە 245 دۆلاری ئەمەریکی دەست پێ دەکات، ئێستاش ڕاپۆرتە تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان، کاتی خستنە بازاڕی ئەو مۆبایلەیان ئاشکرا کردووە.
ڕاپۆرتە تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان ئاشکرایان کردووە، لەم مانگەدا، مۆبایلی زیرەکی (نۆکیا 6) دەخرێتە بازاڕە جیھانییەکان، یەکەمین شوێنیش کە ئەو مۆبایلەی تێدا بفرۆشرێت، بازاڕە ئۆنڵاینەکانی نێو ئینتەرنێت دەبێت.
تا ئێستا کۆمپانیای نۆکیا بە فەرمی کاتی خستنە بازاڕی ئەم مۆبایلە نوێیەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام ڕاپۆرتە تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان جەخت لەوە دەکەنەوە، کە لەو مانگەدا، مۆبایلی زیرەکی (نۆکیا 6) دەخرێتە بازاڕە جیھانییەکان.
شاشەی مۆبایلی زیرەکی (نۆکیا 6)، فوول (HD)یە و 5.5 ئینجە، ڕامەکەی چوار گێگایە، ھەروەھا توانای کۆگاکردنی 64 گێگابایتی ھەیە، ئەو مۆبایلەش لەسەر سیستەمی ئەندرۆید کار دەکات.
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


