چالاککردنی ڤێرژنی نوێی سیستەمی ئەندرۆید بۆ بەکارھێنەرانی سامسۆنگ ھەمووانی تووشی شۆک کردووە و دەتوانرێت لە مۆدێلێکیدا کارا بکرێت.
بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕە تەکنەلۆژییەکان چەند بەکارھێنەرێکی سامسۆنگ گالاکسی ئێس ٧ و گالاکسی ئێس ٧ ئێج ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە سیستەمی ئەندرۆید ٧ی نوێیان بۆ کارا کراوە و دایانبەزاندووە و ئێستا کاری پێدەکەن، ھەروەھا ئەو مۆبایلانە مۆدێلی ژمارە (G٩٣٥FXXU١DPLR)ن.
ھاوکات ڤێرژنە نوێیەکەی ئەندرۆید یارمەتیت دەدات بۆ ئەوەی نۆتیفیکەیشنی بەکۆمەڵ وەربگریت و روونی شاشەکەت بگۆڕیت بۆئەوەی پاترییەکەت درەنگتر تەواو ببێت، ھەروەھا دەتوانیت کاتژمێر یان ھەر شتێکی تر بتەوێت لەسەر مۆبایلەکەت دابنێیت و ھەرکات ویستت سەیری دەکەیت بەبێ پەنجە دانان لەسەر دوگمەی پاوەر، لەماوەی داھاتووشدا ئەندرۆید ٧ بۆ ھەموو گالاکسی ئێس ٧ و ئێس ٧ ئێجەکان کارا دەکرێت و گالاکسییەکانی تریش دوای ئەوان دێن.
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""



