كۆمپانیای فەیسبووك ڕایگەیاند, گۆڕانكارییەكی نوێی لە ئینستاگرامدا كردوە و تایبەتمەندییەكی نوێی بۆ ئینستاگرام زیادكردوە. تایبەتمەندییە نوێكەی ئینستاگرام ئەوەیە، كاتێك هاوڕێیەكت كۆمێنت لەسەر وێنەیەك یان ڤیدیۆیەكت دەنوسێت، دەتوانیت لایكی كۆمێنتەكەی بكەیت. بەهۆی ئەو تایبەتمەندییە نوێیەوە، نیشانەی دڵ و لایكی وێنە و ڤیدیۆكانی ئینستاگرام لە تەنیشت كۆمێنتەكانیشەوە دەردەكەوێت.
جگە لەو تایبەتمەندییە، ئینستاگرام 2 تایبەتمەندی تری زیادكردوە، یەكێكیان ئەوەیە دەتوانیت ڕێگە لە نوسینی كۆمێنت بگریت و كەس نەتوانێت كۆمێنت لەسەر وێنە و ڤیدیۆكانت بنوسێت. ئەوی تریشیان ئەوەیە كە دەتوانیت بێئەوەی كەسەكە ئەنفۆڵەو بكەیت بە ڕێگەیەكی تر لە ئینستاگرامەكەت بیسڕیتەوە.
بەرپرسانی كۆمپانیاكە ڕایانگەیاند، ئەو گۆڕانكارییانەی كردوویانە لە بەرنامەكەدا ڕۆژی 3 شەممەی داهاتوو 13ی كانونی یەكەمی 2016 دەخرێنە بەردەستی بەكارهێنەران و ماوەی 2 هەفتەی دەوێت تا دەگاتە دەستی هەموو بەكارهێنەران.
بەم گۆڕانكارییە نوێیانەی ئینستاگرام، تایبەتمەندییەكانی تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام زیاتر لە تایبەتمەندییەكانی فەیسبووك نزیكدەبێتەوە.
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


