پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ماسنجەری فەیسبووک)، خزمەتگوزارییەکی تایبەتی خۆی، وەستاندووە و چی دیکە بەکارھێنەرانی، ناتوانن بەکاری بھێنن. دوێنێ ھەینی 9/12/2016، بەرپرسانی کۆمپانیای تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیی خۆیاندا ئاشکرایان کرد، کە لەمەوپاش وێنەی جووڵاو (GIF) لەسەر ئەو مۆبایل و کۆمپوتەرانە کار ناکات، کە لەسەر سیستەمی ویندۆز 10 کار دەکەن.

ماسنجەری فەیسبووک، بە یەکێک لە باشترین پڕۆگرامەکانی تۆڕی پەیوەندی دەژمێردرێت، بەردەوام خزمەتگوزاریی نوێش بۆ بەکارھێنەرانی بەردەست دەکات، دوایین خزمەتگوزاری ئەو پڕۆگرامەش، پلاتفۆرمێکی یاری بوو، کە بەکارھێنەرانی ماسنجەر ئێستا دەتوانن سوود لەو یارییانە وەربگرن.


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...