پێگە تەکنەلۆژييەکان چەند وێنەيەکی تايبەتمەندييەکی نوێی فەيسبوکيان بڵاوکردەوە کە تايبەتە بە هێڵی ئينتەرنێتی بێ تەل (wifi) تا بەکارهێنەرانی بەردەوام لە پەيوەنديدا بن.

بەپێی راپۆرتی ئەو سەرچاوانە بێت، تايبەتمەندييەکە ناوی (Find Wifi) ـيە و لە ئێستادا لە ژێر تاقيکردنەوەدايە لەسەر سيستمی ئای ئۆ ئێس واتە لەسەر ئامێرەکانی ئايفۆن و ئايپاد.

تايبەتمەندييەکە


کاری ئەو تايبەتمەندييەش بريتييە لە دۆزينەوەی هێڵێکی بێ تەلی ئينتەرنێت لە نزيک ئەو شوێنەی تۆی لێيت و نيشتەجێی، پاش ئەوەی بەشێوەيەکی خۆکارانە دەيدۆزێتەوە بەشێوەی ئاگادارکردنەوە دەچێت بۆ بەکارهێنەرەکە و پێی دەڵێت هێڵک لەو نزيکانە هەيە و پەيوەندی لەگەڵدا دروست بکە.

ئەو تايبەتمەندييەش راستەوخۆ بە GPS و Location ـی مۆبايلەکانەوە پەيوەست دەبێت، لەدوای بەردەست بوونی دەبێت ئەو دوو خزمەتگوزارييە لە مۆبايلەکاندا کارابکرێت ئەو کات تايبەتمەندييەکە کاری خۆی دەکات.



خەندان - سەربەست نەجمەدين


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...