زۆرن ئه‌و به‌كارهێنه‌رانه‌ى كه له هه‌لێك ده‌گه‌ڕێن كه بتوانن ئینته‌رنێتى (واى فاى) به‌خۆڕایى بدۆزنه‌وه و به‌كارى بهێنن بۆ ئه‌وه‌ى خێرا ئامێره‌كه‌ى پێوه په‌یوه‌ست بكات و سوود له ئینته‌رنێته‌كه‌ى وه‌ربگرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ڤایرۆس یان چه‌ته‌كان بكرێت. پسپۆڕانی ئینته‌رنێت ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌و جۆره واى فاى-یانه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى به‌كارهێنه‌ر دڵخۆش ده‌كات به‌وه‌ى ئینته‌رنێتى ده‌ست ده‌كه‌وێت و بۆ ماوه‌یه‌كى كاتى خۆش راده‌بوێرێت به‌ڵام زۆر جار بۆ ئه‌وه به خۆڕایى به‌رده‌ست ده‌كرێت كه بگه‌نه زانیارییه هه‌ستیار و تایبه‌ته‌كانى به‌كارهێنه‌ر،
ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش نه‌بێت كه‌سانى پیشكه‌وتووى بوارى هاك تواناى ئه‌وه‌یان هه‌یه له ڕێگه‌ى ئه‌و تۆڕانه‌وه بگه‌نه زانیارییه تایبه‌ته‌كانت،كه به هه‌مان ڕێگه‌ى تۆ و ته‌نیا به هێله‌كه‌وه په‌یوه‌ست بوونه.
بۆیه له‌سه‌ر به‌كارهێنه‌ر پێویسته وریابێت و بزانێت چۆن و له كوێ ئه‌و جۆره ئینته‌رنێته خۆڕاییانه به‌كارده‌هێنێت، چونكه به دڵنیاییه‌وه كه‌سانى شاره‌زا زۆرئاسان دێنه ناو مۆبایله‌كه‌ت و ده‌گه‌ن به زانیارییه تایبه‌ته‌كانت، چاكترین ڕێگه‌ش ئه‌وه‌یه به‌كاریان نه‌هێنیت.
کاروان ئایتی
"" به یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""


