ئەگەر بەکارهێنەری سيستمی ئای ئۆ ئێسيت و بەدوای وێنەيەکی جوان و شياودا دەگەڕێيت بۆ ئەوەی بيخەيتە سەر شاشەکەی ئايفۆن يان ئايپادەکەت، ئەوە لە رێگەی بەرنامەيەکەوە زياد لە ١٠٠٠ وێنەت بۆ دابينکراوە.

سيستمی ئای ئۆ ئێس کە لەسەر هەردوو ئامێری ئايفۆن و ئايپاد جێگيرکراوە، لە رێگەی بازاڕی ئاپ ستۆرەوە چەندان بەرنامەيەکی گرنگ بۆ بەکارهێنەرانی ئەو سيتسمە بەردەستخراوە.

بۆ ئەو کەسانەی خوازيارن بەرنامەيەکيان لە بەردەستدا بێت بۆ دانانی وێنە لەسەر شاشەی ئامێرەکانيان ئەوا دەتوانن لە رێگەی بەرنامەی (10000+Wallpapers)ـەوە ئەو کارە ئەنجام بدەن.


ئەم بەرنامەيە کۆمەڵێک تايبەتمەندی گرنگی تێدايە لەوانە بەکارهێنەر زياد لە ١٠٠٠ وێنەی لە بەردەستە ئەمە بێجگە لەوەی هەفتانە ئەو بەرنامەيە نوێدەکرێتەوەو وێنەی ديکەی بۆ زياد دەکرێت، وێنەکانيش هەمەڕەنگن و (سروشتی، گيانداران، خەياڵی، کلاسيکی، تەکنيکی، هونەری، ئەندازياری) و چەندانی ديکەی تێدايە، هەروەها بە کاتژمێرە دەستييەکەی ئەپڵيشەوە پەيوەست دەکرێت.

ئێستا ئەم بەرنامەيە لە ئاپ ستۆر بەردەستە و بە خۆڕاييە، بەکارهێنەر دەتوانێت بەدوای (10000+Wallpapers) دا بگەڕێت و دواتر دايبگرێت.

خەندان - سەربەست نەجمەدين


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...